لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد سەلیم کینانی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢/٢/٢٠٢٣ میوانداری بەڕێز علی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد.
لەمیانی دیدارەکە تاوتوێی ناجێگیری بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی ناوخۆ و ئه‌و ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە گیراونەتەبەر بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری دارایی و ئابوری لە عێراق كرا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٢/٢/٢٠٢٣