لیژنەی ئابوری و پیشەسازی بازرگانی گفتوگۆ دەکات لەبارەی میکانیزمی کارکردنی وەزەراتی بازرگانیەوە
لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانیی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ( علي الموسوي) سەرۆکی بەتەمەن و ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٩/٥/٢٠٢٢ کۆبونەوەو تیایدا گفتوگۆ کرا لەبارەی گرنگترین ئەو پرۆژە یاسایانەی کە ئاراستەی لیژنەکەیان کراوە ، ھەروەھا تاوتوێ ی میکانیزمەکانی کارکردنی وەزارەتی بازرگانی و پلانەکانیان کرد سەبارەت بە دابین کردنی بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان.
– پاشان لیژنەکە بڕیاریدا بە میوانداری کردنی وەزیری بازرگانی و کادرە پێشکەوتووەکانی سەر بە وەزارەت لە ھەفتەی داھاتوودا بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بڕی ھەڵگیراوی ستراتیژی خۆراک و دابەشکردنی بەسەر ھاووڵاتیان وەک بەشە خۆراکی مانگانە. ھەروەھا دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوی ئەو کێشانەی کە دەبنە بەربەست لە بەردەم جێ بەجێ کردنی پلانی کارکردنی وەزەرات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەکانی ڕاگەیاندن
٢٩/٥/٢٠٢٢