لیژنەیی یاسایی تاوتوێی‌ یاسای ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر دەکات

لیژنەی یاسایی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ست، بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەی‌ یاساکانی ناو بەرنامەی کار.
لە دیدارەکەدا ڕاپۆرتی لیژنەکە سەبارەت بە پرۆژە یاسای ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆرو گرگترین ئەو تێبینیانه‌ی‌ کە لە سەر پرۆژە یاساکە پێشکەشکرابوون تاوتوێكرا.
ھەروەھا لیژنەکە گفتوگۆی لەبارەی پرۆژەی‌ یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بە فەرمانبەران کردو بڕیاریدا بە ناردنی یاساکە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن تاوەکو بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داھاتوی پەرلەمان، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١١