لیژنەکانی یاسایی و دارایی پەرلەمان یاسای بیمە لە سەر بەرپرسیارێتی کەسی تاوتوێ دەکەن
ھەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەی یاسایی و بەئامادەبوونی پەرلەمانتار عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ھەردوو لیژنەکە، میوانداری نوێنەرانی ھەریەک لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دەستەی دەستپاکی و سەرۆکی دیوانی بیمەو کۆمپانیای بیمەی نیشتمانی و کۆمپانیای بیمەی عێراقی کرد، بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەی یاسای ھەموارکردنی دووھەمی یاسای بیمە لەسەر بەرپرسیارێتی کەسی بۆ کارمەندانی فەرمانگە حکومیەکان و کەرتی گشتی ژمارە ٤٧ ی ساڵی ١٩٩٠.
لە دیدارەکەدا بە ووردی سەرجەم ئەو تێبینی و پێشنیازانەی کە لەلایەن پەرلەمانتارە بەڕێزەکان و نوێنەرانی لایەنە جێبەجێکارە پەیوەندیدارەکانەوە سەبارەت بە ماددەو بڕگەکانی یاساکە پێشکەشکرابوون خرانەڕوو .
ئامادەبووان جەختیان لە گرنگی بەدیھاتنی ئامانج و مەبەست لە دەرکردنی یاساکە کرد، کە بریتیە لەفەراھەمکردنی دڵنیایی پێویست بۆ پاراستنی سامانی گشتی لە زەرەروزیان.
ھەر لەسەر ھەمان تەوەردا، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کەوا بە شێوەیەکی فراوانتر گفتوگۆکان بەڕێوەبچن و پێشنیارەکان بخرێنەڕوو، بۆ پێگەیشتنی دیدگاکان لە سەر یاساکەو پەلەش نەکرێت لە دەنگدان لەسەری، تا ئەو کاتەی دەگەنە فۆرمەلەی کۆتایی، ئەمەش لە پێناو بەدیھاتنی ئامانجی سەرەکی لە دەرکردنی یاساکە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٣