لیژنه ی مافی مرۆڤ بهشداری له وۆرکشۆپێک دەکات لە سەر لێپرسینەوە له تاوانەکانی داعش له عێراق
لیژنەی مافی مرۆڤ بە نوێنەرایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی سەرۆکی لیژنەکەو جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە جۆن عەبدوڵا، ڕۆژی پێنجشەممە، بەشدارییان لە وۆرکشۆپێکدا کرد، کە بە هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ڕزگاربووان و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە هەولێر ڕێکخرا بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەدەستهێنانی بەرپرسیارێتی و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق .
له وۆرکشۆپەکەدا ههریهك له سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی مافی مرۆڤ و ڕاوێژکارانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و نوێنەرانی نێردەکانی دیپلۆماسی تێیدا ئامادەبوون، تیشک خرایەسەر ڕێگاکانی لێکۆڵینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دژی پێکهاتە جۆراوجۆرەکان لە عێراق، لەوانە ئێزیدییەکان، تورکمانەکان و پێکهاتەکانی تر .
وۆرکشۆپەکە باس لە دەستێوەردان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و ئەزموونەکانی کرد، لە سەر پڕۆژەی یاسای دادگاییکردنی تاوانە نێودەوڵەتییەکان، بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و دابینکردنی هاوکاری بۆ قوربانیانی ئەم تاوانە ترسناکانەو دابینکردنی پشتیوانی بۆ ڕزگاربووان و قوربانیانی تاوانە نێودەوڵەتییەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١١ / ٨ / ٢٠٢٣