لیژنه‌ خوێندنی‌ باڵا میوانداری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ خزمه‌تی‌ ئیتیحادی‌ ده‌كات

لیژنه‌ی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار د. موزاحم خه‌یات سه‌رۆكی‌ لیژنه‌و ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، میوانداری‌ دكتۆر مه‌حمود تمیمی سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ خزمه‌تی‌ ئیتیحادی كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی‌ دۆسیه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌كه‌مه‌كان و هه‌ڵگرانی‌ بڕوانامه‌ی‌ باڵا له‌ چوارچێوه‌ی‌ پله‌كانی‌ دامه‌زراندنی‌ ناو بوودجه‌دا كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ لیژنه‌ ڕاسپارده‌ی‌ كرد كه‌ ته‌واوی‌ ڕێوشوێنه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ كۆتایی هێنان به‌ تۆماركردنی‌ زانیاری‌ كه‌سی و زانستی‌ كه‌سانی‌ په‌یوه‌ندیدار ته‌واو بكرێن، پێش ئه‌وه‌ی‌ فۆڕمه‌كه‌ ڕابگه‌ێندرێت.

 

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
١٥/٨/٢٠٢٣