لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كان تاوتوێی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌ئه‌ستۆی كۆمپانیای كۆڕه‌ك دا هه‌یه و ده‌بێت بیگه‌ڕێنێته‌وه به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومییه‌كان
لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار زه‌هره ئه‌لبه‌چاری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی كۆبۆوه و به‌سوره‌تی فاتیحه بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی عێراق ده‌ستپێكرا
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌میوانداری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان عه‌لی موئه‌یه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردنه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداره‌كان و به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای كۆڕه‌ك ،تاوتوێی‌ئه‌وقه‌رزانه‌ی له‌ئه‌ستۆی كۆمپانیای كۆڕه‌كدایه به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومییه‌كان
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه تاوتوێی بابه‌تی یه‌كلاكردنه‌وه‌و خشته‌كاری كرد كه وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌وپارانه كاریگه‌ری نه‌بێت وه‌ك ئامانجێك بۆ زیادكردنی داهاتی وڵات و بگونجێت له‌گه‌ڵ یاسای بودجه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندی كردووه
لیژنه‌كه گوێبیستی به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای كۆڕه‌ك بوو لای خۆیه‌وه ئاماده‌بوو نوسراوێك پێشكه‌ش بكات كه خشته‌ی ئه‌وبڕه پاره‌یه‌ی له‌خۆبگرێت پێویسته بدرێت به گره‌نتییه‌وه له‌ماوه‌ی ده رۆژی ئایینده‌دا .
سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه جه‌ختیانكرد له‌سه‌ر پێویستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به‌پێی یاسا له‌پێناو خزمه‌تكردنی عێراق له‌پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و به‌رده‌وامبوونی كار له كۆمپانیای كۆڕه‌ك و كادیره‌كانی كه كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنی بژێوی ژیانیان و چالاككردنی كاری كه‌رتی تایبه‌ت و لیژنه‌كه جه‌ختیانكرد و هه‌روه‌ها حكومه‌تیش ئه‌و رێبازه‌ی هه‌یه،له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه روون بۆ هاوڵاتی عێراقز
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی لیژنه‌كه سوپاسی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه‌ی كرد كه‌ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردنه‌كان و كادیره پێشكه‌وتووه‌كان ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارانی ده‌سته‌كه و كۆمپانیای كۆڕه‌كی كرد وێڕای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانیش به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن بۆ چه‌سپاندنی رۆڵی یاسادانان و چاودێریكردنیان په‌یوه‌ست به سه‌رجه‌م دۆسییه‌كانی كه‌رتی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كان له‌چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆیاندا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8 ی شوباتی 2024