لیژنه‌ی‌ گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی‌ په‌رله‌مان تاوتوێی‌ رۆڵی‌ خۆی‌ ده‌كات به‌ ئاڕاسته‌ی‌ تێكدانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و گه‌نده‌ڵكاران له‌هه‌ردوو كه‌رتی‌ گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كان

لیژنه‌ی‌ گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی‌ په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌ی‌ سێهه‌می‌ وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ یاسادانانی‌ دووه‌می‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار زه‌هره‌ ئه‌لبه‌چاری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامه‌كانی‌ ئه‌نجامدا ، كه‌تاوتوێی‌ پێویستی‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و رۆڵی‌ لیژنه‌كه‌ له‌چاودێریكردنی‌ سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی‌ ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ی‌ پسپۆڕییه‌كانی‌ له‌ڕووی‌ هونه‌ری‌ و كه‌رتی‌ به‌تایببه‌تی‌ به‌دواداچوونییان بۆ گرێبه‌سته‌كانی‌ كۆمپانیای‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ عێراق له‌وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و ،وه‌رگرتنی‌ زانیاری‌ له‌پێشینه‌كانه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌ جێبه‌جێكاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ .
په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌یاندا به‌پێویستی‌ هه‌نگاونان به‌گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ یاسایی‌ و ئیداری‌ به‌پێی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ ده‌ستوور دیاریكردووه‌ بۆ سنوردانان بۆ جۆره‌كانی‌ به‌ئامانجگرتنی‌ سیستیماتیكی‌ بۆ پته‌وكردنی‌ رۆڵی‌ چاودێریكردن و یاسادانان و پاراستنی‌ موڵك و ماڵی‌ گشتی‌ ،وێڕای‌ گرنگی‌ وه‌ستانێكی‌ جدی‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی‌ گه‌ل له‌په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان بۆ پاراستنی‌ شكۆی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ یاسادانان و چاودێریكردن و پاراستنی‌.

په‌رله‌مانتار زه‌هره‌ ئه‌لبه‌چاری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ رۆڵی‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ به‌رزنرخاند له‌گه‌ڵ درێژه‌دانیان به‌كاری‌ یاسادانان و چاودێریكردن له‌میانی‌ گه‌شته‌ مه‌یدانی‌ و ئاگاداربوون له‌به‌ره‌وپێشچوونی‌ كاره‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئه‌دایان به‌ئاڕاسته‌ی‌ تێكشكاندنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و گه‌نده‌ڵكاران له‌دامه‌زراوه‌كانی‌ كه‌رتی‌ په‌یوه‌ندیكردنه‌كان و گواستنه‌وه‌.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
٣٠/١/٢٠٢٤