لیژنه‌ی‌ گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنی‌ په‌رله‌مان میوانداری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن و كادیره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌كات

به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار زه‌هره‌ به‌چاری‌ سه‌رۆكای‌ لیژنه‌ی‌ گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنی‌ په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ لیژنه‌كه‌ میوانداری‌ د. عه‌لی‌ موئه‌یه‌د سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن و كادیره‌ پێشكه‌وتوه‌كانی‌ ده‌سته‌كه‌و نوێنه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ كۆڕه‌ك كرا.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان كۆمپانیای‌ كۆڕه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی‌ تر كرا، وێڕای‌ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌و قه‌رزانه‌ی‌ له‌سه‌ر كۆمپانیای‌ كۆڕه‌كه‌ به‌پێی‌ ئه‌وبڕیاره‌ دادوه‌ریانه‌ی‌ دژی‌ ده‌رچووه‌ .
ئاماده‌بوانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌ختیان له‌گرنگی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ رێگه‌چاره‌ و چاره‌سه‌رو دانوستان له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كان كرده‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوانیان له‌قۆناغه‌كانی‌ دواتردا .
لیژنه‌ی‌ گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنی‌ په‌رله‌مانگوێبیستی‌ هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیای‌ كۆڕه‌ك و ده‌سته‌ی‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن بوو ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌پێشنیاره‌كانی‌ میكانیزمی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوانیان

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
20ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023