لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان میوانداری سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی ده‌سته‌كه ده‌كات .
لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار زه‌هره ئه‌لبه‌چاری سه‌رۆكی لیژنه‌كه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی میوانداری د. عه‌لی موئه‌یه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی ده‌سته‌كه ی كرد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/8/2023.
له‌میواندارییه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری لیژنه جیاجیاكانی ئاماده‌یبوون تاوتوێی ده‌قی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵه‌كانی 2023 و 2024 و 2024 یان تاوتوێكرد كه‌تیایدا هاتووه مۆڵه‌ته‌كانی ی كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كان تا به‌رواری 30/12/2023 لێیان بسه‌نرێته‌وه له‌به‌ر پابه‌ند نه‌بونیان به رێككه‌وتنی داراییه‌وه .
پاشان سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكار رونكردنه‌وه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر رێوشوێنه ئیداری و یاساییه‌كانی كۆمپانیاكانی مۆبایل دا و وتیشی‌ی پێویسته ئه‌وكۆمپانیایانه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی له‌پابه‌ندبوون و شایسته‌داراییه‌كان بیداته‌وه به‌حكومه‌ت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ ئه‌وهاوڵاتیانه باشتر بكات كه‌سود له خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه‌كا ده‌بینێت و هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنه‌ریش له‌چوارچێوه‌ی یاسادا‌و ، گرنگی رێوشوێنه‌كانی چاكسازی له‌وخزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیانی ده‌كات و هه‌موو رێوشوێنه‌كان بگرنه‌به‌ر به‌پێی فه‌رمانه دادییه‌كان كه‌تانه‌ی لێ‌نادرێت و په‌یوه‌سته به‌كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆمه‌وه .
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14/8/2023