لیژنه‌ی‌ کۆچ وكۆچبه‌رانی‌ په‌رله‌مان میوانداری کادیری پێشکەوتووی‌ وەزارەتی كۆچ وکۆچبەران دەکات

رۆژی چوارشەممە 1/6/2022لیژنەی کۆچ وكۆچبه‌ران و ئاشتەوایی کۆمەڵگه‌یی‌ بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار شه‌ریف سلێمان سه‌رۆكی‌ تەمەن و ئامادەبوونی ئەندامەکانی، میوانداری کادیرە پێشکەوتووه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ کۆچبەرانی‌ کرد، ، بۆ تاوتوێکردنی پلانی‌ وەزارەتەکە له‌ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئاوارەکان، و لێکۆڵینەوە لە ڕێگاکانی جێكردنه‌وه‌ی‌ تەرخانی دارایی لە یاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان.
لە میانی میواندارییەکەدا بەدواداچوون بۆ دۆسیه‌ی ئاوارەکانی ناو کەمپەکان کرا، هەروەها پێداچوونەوە بە کارەکانی وەزارەت کرا، بەتایبەتی لەبارەی خزمەتگوزاری و پێداویستیی خۆراک و تەندروستی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دیکە کە پێشکەشی خێزانە ئاوارەکان دەکرێت.
لیژنەکە گوێبیستی‌ پێداویستییەکانی ئاوارەکان وئه‌و ئاستەنگ و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ له‌كاتی‌ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پێداویستییه‌كانیان و، ئه‌وه‌ش به‌جێكردنه‌وه‌ی‌ ته‌رخانی‌ دارایی لە یاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێداندا ده‌بێت. هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كادیره‌كانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ تاوتوێی ڕێگاكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگه‌ ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یان كردكه‌ ڕێگرن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان، هه‌روه‌ها وتیان ده‌بێت كاربكرێت بۆ ره‌خساندنی‌ بارودۆخی‌ گه‌رانه‌وه‌یان و ناوچه‌كانیان سه‌قامگیربێت .
لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەی كۆچ بڕیاریدا بە سەردانی مەیدانی كەمپەكان بكه‌ن و راستەوخۆ بارودۆخی ئاوارەكان لە سەرجەم ناوچەكان ببینن. و ده‌بێت بەردەوامبن لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری و میوانداری لەگەڵ وەزیری کۆچ و كادیره‌ پێشکەوتووەکانی بۆ بەدواداچوون بۆ سەرجەم دۆسییه‌كان.

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
6/1/2022