لیژنه‌ی‌ کشتوکاڵی پەرلەمان بەشداری لە فێستیڤاڵی دارخورما و خورما دەکات

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كانی‌ پەرلەمان په‌رله‌مانتار فالح خەزعەلی، بەشداری لە فێستیڤاڵی خورما و دارخورما کرد، کە ئەمڕۆ لە هۆتێل بابیلۆن ڕۆتانا لە بەغدا بەسەرپەرشتی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز محمد شیاع سودانی و وەزیری کشتوکاڵ عەباس جه‌بر مالیکی بەڕێوەچوو.
لە میانەی بەشداریکردنیدا، خەزعەلی ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی کرد كه‌ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووداو پەرەده‌دات به‌ بەرهەمی کشتوکاڵی لە وڵاتداو جەختیكرده‌وه‌ لەسه‌ر گرنگی پاڵپشتیکردنی خاوەن دارخورماکان و هاندانی پیشەسازییەکانی بەرهەمهێنانی خورما، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە باشترکردنی ئابووری‌ و دۆخی ژیانیان.
هه‌روه‌ها خەزعەلی جەختیكرده‌وه‌ لەسه‌ر ڕۆڵی لیژنەکە لە پشتگیریکردنی هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، بۆ گەیشتن بە ئاسایشی خۆراک لە وڵاتدا، له‌گه‌ڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتی خورما و دارخورما لە عێراق.
شایه‌نی‌ باسه‌ كه‌ فێستیڤاڵەکە لەلایەن وەزیری کشتوکاڵ دکتۆر عەباس جه‌بر مالیکی بەناوی سەرۆکی حکومەتەوە بە ئامادەبوونی گروپێکی نوخبەی بەرپرسان و پسپۆڕانی کەرتی کشتوکاڵ کرایەوە.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
10/13/2024