لیژنهی کاری پەرلەمانی کۆبوونەوەی خولی خۆی ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن له سەر پڕۆژه یاسای هەموارکردنی یاسای چاودێری کەم ئەندامان و خاوهن پێداویستیه تایبەتەکان
لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕۆژی پێنجشەممە 21/9/2023، کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حوسێن عەرەب و ئامادهبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه بهست، بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەی یاسای هەموارکردنی یەکەمی چاودێری کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
لیژنەکە بڕیاریدا بەروارێک دیاری بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت و تێبینیەکانی دەسەڵات لەسەر ئەو هەموارکردنانەی لەلایەن لیژنەی پڕۆژە یاساکەوە پەسەندکراون، بە مەبەستی خێراکردن له گێڕانەوەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و پێشکەشکردنی بۆ دەنگدان لە ناو ئەجێندای ئەنجومەنی نوێنهراندا، دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و دانانی ماددەی پەیوەندیدار بە لایەنی دارایی و پابەندبوونی حکومەت و تەرخانکردنی دارایی .
هەروەها لیژنەکه پێشنیاری یاسای ڕێکخراوی سەندیکاکان و یەکێتیەکان له عێراق تاوتوێکردو پێداچوونەوهی به بەرهەمەکانی ئەو وۆرکشۆپه هاوبەشهی کرد، که لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار بهسترابوو، به بەشداریی وەزارەتی کارو ژمارەیەک له سەرکرده و نوێنەرانی سەندیکاکان و فیدراسیۆنی پیشهسازییەکان، لیژنەکە پێشنیاری ئەوەی کرد کە پێویستە پڕۆژەی یاساکە ئامادە بکرێت و ئەو تێبینیانە لە خۆ بگرێت کە لەلایەن وەزارەتی کارو سەندیکاکان و یەکێتیەکانەوە پێشکەش بە لیژنەکە کراون، لە ماوەی 15 ڕۆژدا، بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەن بۆ ئهنجامادنی خوێندنەوەی یەکەم .
پەرلەمانتار حوسێن عەرەب جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لیژنەکە ڕۆڵی چاودێریکردنی خۆی بگێڕێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کارتهكانی ههڵبژاردن دەدرێن بەو کەسانەی شایەنی ئەوەن و بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەکارناهێنرێن، هەروەها بۆ دیاریکردنی بەروار بۆ سەردانیکردنی بەشەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکان .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢١ / ٩ / ٢٠٢٣