لیژنه‌ی‌ کاری پەرلەمانی کۆبوونەوەیەک له نێوان بەڕێوەبەرایەتی کارو ڕاهێنانی پیشەیی و کۆمپانیاکانی دامەزراندنی کرێکاری بیانی ڕێکدەخات بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی کارکردن

لیژنەی کار و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار حوسێن عەرەب جێگری سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامی لیژنەکە په‌رله‌مانتار عائیشە مەساری ئەندامی لیژنەکە، ڕۆژی دووشەممە 4/11/2024 لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کۆبوونەوەیەکی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی و کۆمپانیاکانی دامەزراندنی کرێکاری بیانی ڕێکخست .
لە کۆبوونەوەکەدا بابه‌تی‌ چۆنیەتی کەمکردنەوەی بەربەست و کۆسپ و میکانیزمی کار لەبەردەم دامەزراندنی کرێکارانی بیانی و چۆنیەتی دامەزراندن و پەرەپێدانی سیستەمی ئۆتۆماتیکی و بەڕێوەبردنی ئەلیکترۆنی بۆ کەمکردنەوەی خێرایی ماوەی کارکردن بۆ پێدانی مۆڵەتی کار بە کرێکارانی بیانی لەلایەن وەزارەتی کار و پیشەیی تاوتوێکرا .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ لیژنەکه داوای دامەزراندنی سەنتەرێکی ڕاهێنان بۆ کرێکارانی بیانی کرد .
دواتر تاوتوێی کردنەوەی سیستمی دامەزراندن بۆ ئەو کۆمپانیایانە کرا، کە لەماوەی نوێکردنەوەی مۆڵەتدان و دانانی پەیوەندییەک بۆ هەر کۆمپانیایەک لە سیستمی تایبەتدا، بۆ دیاریکردنی ئامادەیی کرێکارانی ژن و پیاو و داتاکانیان .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٤ / ١١ / ٢٠٢٤