لیژنهی کاری پەرلەمانی میوانداری شاندی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی دەکات
لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ناهیدە داینی و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه، ڕۆژی چوارشەممە 2/8/2023 میوانداری شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار بە نوێنەرایەتی خاتوو مەها قەتاع ڕێکخەری وڵات لە ڕێکخراوەکەو شاندی یاوەری کرد، بۆ تاوتوێکردنی پێشنیاری یاسای ڕێکخراوەکانی سەندیکا بۆ کرێکاران و فەرمانبەران لە عێراق و بارودۆخی عێراق لەژێر چەتری پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی کاری سەندیکا .
لیژنەکە پێداچوونەوەی بە تێبینیەکانی ڕێکخراوی کار کرد لە سەر پڕۆژەی یاساکەو پێویستی یاسادانانی پێشنیارەکە، بەهۆی گرنگییە گەورەکەی لە بەدیهێنانی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان بۆ ئازادی ڕێکخستنی کاری سەندیکایی لە عێراق و پێدانی نوێنەرایەتی ڕاستەقینە بە چینی کرێکارو بەدەستهێنانی قازانجی گشتی لە بازاڕی کاردا .
هەروەها لیژنەکە گفتوگۆی لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای کار کرد، بۆ ئەوەی لە گەڵ میتۆدە مۆدێرنەکانی پەرەپێدان و ڕاهێنان و چاککردنەوەی کرێکارانی عێراق هاوشان بێت .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢ / ٨ / ٢٠٢٣