لیژنهی کاری پەرلەمانی میوانداری بەشەکانی خانەنشین و ئاسایشی کۆمەڵایەتی کرێکاران و ڕاهێنانی پیشەیی دەکات
لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حوسێن عەرەب و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه، ڕۆژی یەکشەممە 10/9/2023 میوانداری خاتوو خلود حەیران بەڕێوەبەری گشتی بەشی خانەنشینكردن و ئاسایشی کۆمەڵایەتی کرێکاران و بەڕێز عەباس فازل بەڕێوەبەری گشتی بەشی کارو ڕاهێنانی پیشەیی كرد، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کۆمپانیای خواردنەوە غازیەکانی بەغدا.
لە میواندارییەکەدا، لیژنە ژمارەیەک سکاڵای پێشکەشکرد، کە لەلایەن کرێکارانەوە پێشکەشکرابوون، کە پوختەیەکیان دەربارەی هەندێک لە ڕێوشوێنە یاسایی و كارگێڕییهكانی کۆمپانیاکە لە دژی کارمەندەکانی و ئەو ماددانەی کە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە گوێرەی یاسای خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی کرێکاران ڕووبەڕووی دەبنەوە.
سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە جەختیان كردهوه لە پشتیوانیکردنی کارەکانی کەرتی تایبەت، بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی پیشەسازی عێراق و پالپشتی خۆشیان دهربڕی بۆ سکاڵاکانی کرێکاران و خاوەن کارەکان.
جێگری سەرۆکی لیژنە، پەرلەمانتار حوسێن عەرەب گووتی كه لێکۆڵینەوە لەو ڕێوشوێن و ئهو کێشانە دەکات له ڕێگهی سەردانیکردنی بارەگای کۆمپانیاکەو کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو کارمەندەکاندا، بۆ ئەوەی ڕاستییەکانی بابەتەکە بزانن، جەختیشی کردەوە کە لیژنەکە بە پەرۆشە بۆ ئهنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ ڕاستکردنەوەی بابەتەکان بە ئاراستەیەکی ڕاست و ههڵگرتنی نادادپەروەری له سهر چینی کرێکار بە پێی یاسا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠ / ٩ / ٢٠٢٣