لیژنهی کاری پەرلەمانی میوانداری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەی جەنگاوەرە کۆنەکان دەکات
لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حوسێن عەرەب، ڕۆژی سێشەممە 8/8/2023 میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ئەمینداریهتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەی جەنگاوەرە کۆنەکان کرد .
لیژنەکە پێشتر کاری کردبوو بۆ ڕێکخستنەوەی کۆمەڵەی جەنگاوەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ بۆی، دوای زیاتر لە 18 ساڵ بەهۆی بڕیاری کۆتاییهێنان بە کاری ڕێکخراو و کۆمەڵەکانی سەر بە سوپای پێشووی عێراق دوای هەڵوەشاندنەوەی.
پەرلەمانتار حوسێن عەرەب جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پێدانی شەرعیەتی یاسایی بەپێی ئەو کۆنترۆڵ و ڕێنماییانەی کە بۆ کاری ڕێکخراوەکان و کۆمەڵەکان جێبەجێ دەکرێن، هەروەها نزیکبوونەوە لە کۆمسیۆنی بەرپرسیارێتی و دادوەری لە گەڵ هۆکارەکانی بەشداریکردنی ئەندامانی کۆمەڵەکە لە ڕێوشوێنەکانی بەرپرسیارێتی.
هەروەها لیژنەکە تاوتوێی ئەگەری دووبارە ئەنجامدانهوهی هەڵبژاردن بۆ هەندێک لە ئەندامەکان كرد.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨ / ٨ / ٢٠٢٣