لیژنهی کاری پەرلەمانی سەردانێکی مەیدانی بۆ یانەی صەید ئەنجام دەدات بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی دەستەی کارگێری یانەکه
لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆژی ههینی 25/8/2023، سەردانی یانەی صەیدی لە بەغدای پایتەخت كرد، بۆ سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنی ئهنجامادنی هەڵبژاردنەکانی تایبهت به دیاریكردنی بەڕێوەبەرایەتی نوێی خولی هەڵبژاردنەکانی 2023-2027 یانهكه.
شاندی لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنهو بەسەرۆکایەتی حوسێن عەرەب بوو، بۆ بەدواداچوون لەسەر پێشکەوتنی ڕێوشوێنەکانی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی ناوبراو و دڵنیابوون لە سەرکەوتنی بەگوێرەی چوارچێوە یاسایی و بنەماکانی دیموکراسی و ڕێنماییەکانی بەشی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ئەمینداریهتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران .
لیژنەی کار گرنگییەکی بەرچاو بەو بۆنە دیموکراتییە نیشان دەدات، چونکە یانەکانی بەغداو یانەی صەید بەتایبەتی لە گرنگترین ناوەندەکانی خۆشین کە نوێنەرایەتی ڕووکاری کۆمەڵایەتی پایتەخت دەکات و پێداویستییەکانی لایەنی خۆشگوزەرانی خێزانەکانی بەغدادی جێبەجێ دەکات .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٥ / ٨ / ٢٠٢٣