لیژنهی کاری پەرلەمانی خهڵاتی ڕێزلێنان دهبهخشێته کۆمپانیای باب ئەلئاغا بۆ دامەزراندنی ژمارەیەک کرێکاری کەڕ و لاڵ
ئەندامانی لیژنەی کارو دم و دهزگاكانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی لیژنە پەرلەمانتار حوسێن عەرەب، ئامادەی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە کۆمپانیای نانەواخانەکانی باب ئەلئاغا لە بەغدا بوو، بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری کارو سەرۆکی دەسەڵاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و کۆمەڵێک هونەرمەندو وەرزشوان و کۆمەڵەی کەمئەندامانی عێراق .
جێگری سەرۆکی لیژنەی کار حوسێن عەرەب، قەڵغانی لیژنەو سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستهی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکە کرد، دوای ئەوەی ژمارەیەک کرێکاری کەڕو لاڵی خستەسەر کار، و به دەستپێشخەرییەکی گەورەی وەسف کرد، كه یەکەم کۆمپانیایه وەڵامی بانگهوازهكانی دایهوه بۆ بەکارخستنی ئەم کەرتە و باشترکردنی دۆخی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان.
لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا پەرلەمانتار حوسێن عەرەب جەختیکردەوە لەسەر پێویستی دهركردنی یاسای کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ژمارە ۳۸ بە هەموو ماف و دامەزراوەکانیەوەو پابهندكردنی هەموو وەزارەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ بەکارخستنی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە کرێکارانی كهمئهندام، ئاماژەی بەوەشکرد کە یاساکە خوێندنهوهی یەکەم و دووەمی بۆ كراوهو له ماوهی داهاتوودا پێشكهشی دەنگدان دەکرێت، بەڵام حکومەت بڕیاریدا پێداچوونەوە بە بڕگەکانی یاساکە بکات پێش دەنگدان لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، ههربۆیه پێویستە وەزارەتەکان پابەندی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاساكه بن .
بهڕێزی ئاماژەی بەوەشکرد كه لیژنە بەردەوامە لە تهواوكردنی دهركردنی یاساکە، دوای پشووی پهرلهمان، بە شێوەیەک کە دادپەروەری لەگەڵ ئەم توێژه گرنگەدا بکات و پاشان جێبەجێکردن و بەدواداچوون بۆ چالاککردن و جێبەجێکردنی ماددەکانی یاساکە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و کارکردن بۆ تێکەڵکردنیان لەگەڵ کۆمەڵگاو چهسپاندنی یەکسانی لە ماف و ئەرکەکانداو ڕهخساندنی دەرفەتی گونجاو بۆ بهردهستكردنی ژیانێكی ئاسووده بۆ خۆیان و خێزانەکانیان .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠ / ٦ / ٢٠٢٣