لیژنه‌ی‌ پەروەردەی پەرلەمان كارنامەی دانیشتنەكانی تاوتۆی كرد

‎‎لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار دکتۆر سعاد جەبار وائیلی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە به‌ست، بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکانی ناو کارنامەی دانیشتنەكانی لیژنه‌.
‎لە کۆبوونەوەکەدا لیژنە ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی پەیامە فەرمییەکانییەوە پێشنیاری کردووە کە پێویستە سیستەمی هەوڵدان بۆ قوتابیانی پۆلی شەشەمی ناوەندی لە سەرجەم لقەکانی دووبارە بكرێته‌وه‌ بە یەک یان دوو وانە بۆ ساڵی خوێندنی (2023 و 2024) بۆ خوێندنی بەیانیان و ئێواران.
‎هەروەها جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پێداگری لیژنەکە سەبارەت به ئایندەی قوتابیان و دەرفەتیان بۆ بڕەخسێنرێت، به مەبەستی تەواوكەدنی کاری ئەکادیمی و شکاندنی تەوژمی خوێندنگە ناوەندییەکان.
‎لەکۆبوونەوەکەدا مەسەلەی دوو هێندەی خزمەتگوزاری خوێندن بۆ مامۆستایان و مامۆستایانی گوندە دوورە دەستەکان تاوتوێ کراو ئاماژە بەوەشکرا کە لیژنەی پەروەردە تێڕوانینی پێشوتری هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە (22) ی ساڵی 2011 ی وەزارەتی پەروەردە.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١١/٢٦