لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به دواداچوون بۆ ره‌وشی ته‌ندروستی به‌ركه‌وتووه عێراقییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی توركیا ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌دواداچونی بۆ بارودۆخی ته‌ندروستی عێراقییه‌كان كرد كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیادا برینداربوون.
په‌رله‌مانتار حه‌یده‌ر سه‌لامی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ كونسوڵی گشتی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له توركیا ئه‌نجامدا بۆ دڵنیابوون له ره‌وشی ته‌ندروستی برینداره‌كان كه چواریان برینه‌كه‌یان سووكه‌و هاوڵاتی پێنجه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدراوه دوای ئه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك به‌ر سییه‌كانی كه‌وتبوو.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14 ی تشرینی دووه‌می 2022