لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ به‌شداری‌ له‌ سمینارێك ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ دواڕۆژی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عیراق و ئه‌فریقیا

ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ بریتیبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران موسه‌ننا ئه‌مین و حه‌یده‌ر سه‌لامی‌ و ئاریان عه‌زیز، به‌شدارییان كرد له‌ سمینارێكی‌ گفتوگۆئامێز كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌/ فه‌رمانگه‌ی‌ ئه‌فریقیا سه‌باره‌ت به‌ دواڕۆژی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عیراق و ئه‌فریقیا به‌سترا.
له‌ سمیناره‌كه‌دا میوانداری‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ پسپۆڕ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ نه‌وت و به‌رگری‌ و بازرگانی‌ و ڕاوێژكارییه‌تی‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌سایه‌تی‌ ئه‌كادیمی له‌ زانسته‌كانی‌ سیاسی‌ و ستراتیژیدا كرا.
به‌شداربووان جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر پێویستی‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی‌ جیهان و پێویسته‌ په‌یوه‌ندی دبلوماسی له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌شدا بنیات بنرێت، سه‌ره‌ڕای‌ دووپاتكردنه‌وه‌ی‌ پاڵپشتیكردنی‌ دبلوماسیه‌تی‌ عیراقی له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا و دیارترینیان له‌ بواری‌ هاریكاری‌ ئابوریدا.

 

فه‌رنگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
4/8/2023