لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی تاقیكردنه‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده‌یی و پسپۆڕێتی ده‌كات
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان دکتۆر سوعاد وائیلی سەردانی سه‌نته‌ره‌كانی تاقیكردنه‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده‌یی و پسپۆڕێتی کرد‌و لە گەڵ بەڕێز عەبدولحەکیم زعیلی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری پەروەردەیی و بەڕێز ئەحمەد شوەیلی بەڕێوەبەری گشتی ئامادەکردن و ڕاهێنان كۆبوویه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا سەرۆکی لیژنه لە بارەی پێشکەوتنی تاقیکردنەوەکان بۆ ئەو کەسانەی کە داوای سەرپەرشتی پەروەردەیی و پسپۆڕی دەکەن، کە تاقیکردنەوەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامادەکاری و ڕاهێنان ئەنجام دەدەن.
هەروەها باسیان لە میکانیزمی پەرەپێدانی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەو بەدواداچوون بۆ کارەکانی لیژنەکانی کۆنترۆڵ کرد.
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە، ستایشی کارەکانی هەموو کادیرەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەی کرد‌و هیوای خواست بەردەوام بن لەم ڕێگا کاریگەرەو جەختیشیکردەوە لە سەر پێویستی پابەندبوون بە هەموو کۆنترۆڵ و ڕێنماییەکان و ئەو مەرجانەی کە دەبێت لە هەڵبژاردنی کاندیدەکان بۆ سەرپەرشتی پەروەردەیی جێبەجێ بکرێن.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١٥