لیژنه‌ی نه‌وت میوانداری كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌كات بۆ گه‌نگه‌شه‌ی كه‌تواری كاره‌كانی
لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه‌سروشتییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی یه‌حیا عیساوی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی عه‌لی مه‌شكور و نه‌هرۆ مه‌حمود و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزانی ئه‌ندامی لیژنه‌كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه 2/6/2022 میوانداری كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتییان كرد بۆ ئاگاداربوون له كاره‌كانی و گه‌نگه‌شه‌ی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
له میانی میواندارییه‌كه كه له باره‌گای لیژنه‌كه گرێدرابوو گه‌نگه‌شه‌ی كه‌تواری كاری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه كرا هه‌روه‌ها تاووتوێی ئه‌و پڕۆژانه كرا كه كۆمپانیاكان به نیازن ئه‌نجامی بده‌ن.
لیژنه‌كه ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌رجۆره هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كهتوارهكهیان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی دامه‌زراوه‌كانی و یارمه‌تیدانی له په‌ره‌پێدانی ژێرخانی پارێزگاكانی عێراق، له‌هه‌مانكاتدا سووربوونی خۆی دووپات كرده‌وه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی چاودێری به‌رده‌وامی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ركی ده‌ركردنی یاسا، به‌هه‌مانشێوه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پێویسته كۆمپانیاكان هاوكاری ته‌واویان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌دا هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به ڕێگاچاره‌ی گونجاو له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كاره‌كانیان ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسیاركرا له گرێبه‌ستی “العربیه” كه گومانی گه‌نده‌ڵی لێ ده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕوونیان كرده‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وان بریتییه له گه‌شه‌پێدانی دامه‌زراوه‌كانیان بۆ زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و سودمه‌ندبوونه له‌و غازه‌ی له‌گه‌ڵ نهوتهكهدایه (APG)، هیوادارین لیژنه پاڵپشتمان بێت له گه‌شه‌پێدانی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كه پێویستی به كڕین و نوێكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی گوێزهرهوهكانیهتی، و دوپاتیشیان كرده‌وه كه چیدی كار به گرێبه‌ستی ” العربیه” ناكه‌ن كه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌دای كه‌رتی نه‌وتی عێراقیی هه‌بوو و تاوه‌كو ئێستاش بهدهستییهو ده‌ناڵێنێت، له كۆتاییدا ئاماده‌یی خۆیانیان ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه بۆ دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌وه كێشانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كاره‌كانیان ده‌بێته‌وه، و جه‌ختیشیان كرده‌وه كه ده‌رگای كۆمپانیاكانیان واڵایه به ڕووی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی لیژنه‌كه له هه‌ركاتێكدا بیانه‌وێت سه‌ردانیان بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن