لیژنهی مافی مرۆڤی پەرلەمان سەردانی بەشی دژه ماده هۆشبەرەکان لە کەرکوک دەکات
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی، ڕۆژی سێشەممە، سەردانی بەشی دژە ماددە هۆشبەرەکانی کرد لە پارێزگای کەرکوکـ، بۆ تاوتوێکردنی ڕێگای نەهێشتنی دیاردەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکەدا .
لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەکە، پەرلەمانتار ساڵحی هۆشداریدا لە مەترسی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییان لەسەر کەرتی گەنجان و داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی کرد بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردە مەترسیدارەو کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و پشتیوانی گەورەی خۆی بۆ کارەکانی بەشی دژە دەرمانی کەرکوک دووپاتكردهوه .
هەروەها پەرلەمانتار ساڵحی ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجومەنی نوێنەران جددییە سەبارەت بە دەرکردنی یاسایەكی تایبهت به تووندتركردنی سزاکانی سەر بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣١ / ٥ / ٢٠٢٣