لیژنهی لاوانی پەرلەمانی بەشداری له کۆنفرانسی وەرزش و لاوان له بەغدای پایتەخت دەکات
لیژنەی لاوان و وەرزش بە نوێنەرایەتی پەرلەمانتار جیایی تەیمور عەبدولڕەحمان، لەگەڵ پەرلەمانتار بهیدا خدر، بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی یەکشەممە 14/5/2023 بەشداریکرد لە دەستپێکردنی کۆنفرانسی گشتی وەرزش و لاوان کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لەژێر ناونیشانی (ئاستەنگەکانی تەمەن و ئایندە) بەڕێوە چوو، بە ئامادەبوون و پاڵپشتی سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی.
کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی وەزیری وەرزش و لاوان بەڕێز ئەحمەد موبەرقع و ژمارەیەک لە وەزیرو سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و سەرۆکی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی بهڕێز موەئهیەد للامی بهڕێوهچوو.
كۆنفرانسهكه لە چەند تەوەرێکی گرنگ پێکهاتووە کە پەیوەندییان بە کەرتی لاوان و وەرزشەوە هەیە، تەوەرەکانی ژێرخان، وەرزشی ئافرەتان، وەرزشی قوتابخانە، وەرزشی زانکۆ، چۆنیەتی ئامادەکردنی پاڵەوانێتی وەرزشی، چالاکییەکانی یونیسێف بەرامبەر گەنجان و ڕاپۆرتێک لەسەر لاوان و یەکێکی دیکە لەسەر وەرزش.
لە لایەکی دیکەوە، لیژنەکە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا لەگەڵ بەڕێز ناجیح حمود، سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێ و سەرۆکی ئەنجومەنی یانەکانی عێراق و سەرۆکی چەندین لیژنەی یانەکانی پارێزگاکان کۆبووە، بۆ تاوتوێکردنی ئەو کێشانەی کە ڕێگرن لە بهردهم گەشەپێدانی کارەکانیان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٥ / ٥ / ٢٠٢٣