لیژنه‌ی‌ كۆچ و كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ شاندێكی‌ په‌یمانگای‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆمافه‌كانی‌ مرۆڤ به‌مه‌به‌ستی‌ تاوتوێكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ ئاواره‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

لیژنه‌ی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانو ئاشته‌وایی‌ كۆمه‌ڵگای‌ په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ شه‌ریف سلێمان وئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامه‌كانی‌ , ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 3/5/2023 ,میوانداری‌ شاندێكی‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ كرد بۆتاوتوێی‌ گوزه‌رانی‌ ئاواره‌كانی‌ خێوه‌تگاكان.
لمبانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌و ئاسته‌نگاكانی‌ روبه‌ڕوی‌ ئاواره‌ی‌ خێوه‌تگاكان ده‌بنه‌وه‌ خرایه‌به‌رباس و ، ئه‌ندامانی‌ په‌یمانگاكه‌ ره‌شنووسی‌ راسپارده‌كانی‌ خسته‌ روو بۆپشتیوانكردنی‌ كاری‌ په‌رله‌مان له‌رووی‌ چاكسازی‌ و یاسادانان و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ سه‌لمێنه‌ری‌ مناڵانی‌ تازه‌له‌دایكبووی‌ ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵ.

په‌رله‌مانتار شه‌ریف سلێمان سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ و ئه‌ندامه‌كانی‌ به‌په‌رۆشه‌وه‌ن له‌پێشكه‌شكردنی‌ هه‌موو جۆره‌كانی‌ پشتیوانی‌ و پشتگیریكردنێكی‌ ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانیان له‌ڕێی‌ هاوكاریكردنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ حكومیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
وتیشی‌ هه‌موان پێیانوابوو پرسی‌ ئاواره‌كان كۆتایی‌ دێت به‌كۆتایی‌ شكستپێهێنانی‌ داعشی‌ تیرۆریست به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو پرسی‌ ئاواره‌كانی‌ زیاتر ئاڵۆزكرد و ، رونیشیكرده‌وه‌ ئاواره‌كان به‌درێژایی‌ ساڵانی‌ پێشوو له‌بارودۆخێكی‌ سه‌ختدا ئه‌ژیان و به‌دانانی‌ به‌رنامه‌یه‌ك كێشه‌كان به‌ته‌واوی‌ چاره‌سه‌رناكات
جه‌ختیكرد كه‌ ئاواره‌كان به‌سه‌ر خێوه‌تگاكانی‌ ناوچه‌جیاجیاكانی‌ عێراقدا دابه‌شكراوون و كیشه‌كانیان هاوشێوه‌نیه‌ و ده‌بێت كێشه‌كانیان جیابكرێته‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ به‌شێوه‌ی‌ خۆی‌ چاره‌سه‌ربكرێت

به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌كێشه‌ی‌ به‌ڵه‌گه‌نامه‌ی‌ سه‌لمێنه‌ری‌ مناڵانی‌ تازه‌ له‌دایكبووی‌ خێوه‌تگاكان ، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ جه‌ختیكرد له‌وه‌ی‌ لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی‌ مه‌یدانی‌ بۆ خێوه‌تگاكان ئه‌نجامده‌دات بۆئاگاداربوون له‌وكێشانه‌ و به‌وردی‌ ده‌ستنیشانی‌ بكات و رێكبكه‌ون له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی‌ كار بۆچاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌وپرسانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌واو.
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
3ی‌ ئایاری‌ 2023