لیژنهی دەستپاکی پەرلەمان میکانیزمی به دواداچوونی کاری وەزارەتەکان و میوانداریکردن و سەردانه مەیدانییەکان تاوتوێ دەکات
لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد ئەلجەنابی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی کە لە بەرنامەی کارەکەیدان و لە سەرووی هەموویانەوە بەدواداچوونی کاری وەزارەتەکان و دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە وەزارەت و دانانی خشتەی میوانداریکردن و سەردانەکانی مەیدانی .
لە کۆبوونەوەکەیدا لیژنە دۆسیەی بانکی ناوەندی و سزاکانی سەر بانکە ئەهلییەکان و ئەو ڕێوشوێنانەی لەوبارەیەوە گیراونەتەبەر تاوتوێکرد، جگە لەو گرێبەستانەی کە لەلایەن شارەوانیی بەغدا و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کارەبا و چەند وەزارەتی دیکەشەوە مۆرکراون .
پهرلهمانتار زیاد ئەلجەنابی جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە پەرۆشی بۆ پێداچوونەوە بە هەموو ئەو دۆسیانەی کە لەسەر گومانی گەندەڵی لە وەزارەتە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەت دەخولێتەوە و دڵنیابوون لە شەفافییەت لە ڕێوشوێنەکانی دابەشکردنی گرێبەستەکان .
هەروەها ئەندامانی لیژنەکه له میانەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بەوەدا که ستراتیژییەکی كاركردن بۆ لیژنەکه هەیه، به مەبەستی کهمکردنەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری و هاوکاریکردن له پاراستنی سامانی گشتی دەستپێدەکات .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٤ / ٨ / ٢٠٢٤