لیژنهی دەستپاکی میوانداری بەرپرسانی پارێزگای بەغداو ئاسایشی نشتیمانی دەکات بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی گرێبەسته کشتوکاڵییەکان
لیژنەی دەستپاکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه، ڕۆژی یەکشەممە، میوانداری پارێزگاری بەغداو جێگرەکانی و جێگری وەزیری ئاسایشی نشتیمانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی بەغداو بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بەغدای کرد، بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی مامەڵەکردن لە گەڵ گرێبەستە کشتوکاڵییەکانداو وردبینیكردنی ئاسایشی تایبهت به بەڵێندەران.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ڕێوشوێنانە كرا کە لە چوارچێوەی کارگێڕی نێوان ئاژانسی ئاسایشی نشتیمانی و دەسەڵاتدارانی جێبەجێکاری حکومەتە ناوخۆییەکاندا بەڕێوە دهچێت، سەبارەت بە پێدان یان کۆتاییهێنان بە مۆڵەتی گرێبەست بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان، جگە لەوەی کە ئاژانسی ئاسایشی نشتیمانی چۆن مامەڵە لە گەڵ دەستنیشانکردنی ئەو حاڵەتانەدا دەکات کە ئاماژهی ئهمنیان هەیە.
سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ئاماژەی بە گرنگی بهڕێوهچوونی ڕێشوێنی یاسایی کرد، دوور لە نیازەکانی هەندێک لە دهروون نزمهكان، ئهوانهی کە هەوڵی چەوساندنەوە دەدەن، لە ڕێگهی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە دژی هەندێ کەس بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.
لە کۆتایی میواندارییەکەدا، ههردوولا ڕێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی چوارچێوە یاساییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو ڕێوشوێنە كارگێڕییانهی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە لە پێناو خزمهتكردنی بەرژەوەندی گشتیدا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٤ / ٦ / ٢٠٢٣