لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان كاره‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌ی‌ پردكانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ قه‌نات به‌ سه‌رده‌كاته‌وه‌

له‌ چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌ مه‌یدانیه‌كانی بۆ به‌دواداچوونی‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ وه‌زاره‌ته‌ جیاجیاكانی‌ حكومه‌تدا، لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان، كاره‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌ی‌ پردكانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ قه‌نات به‌ سه‌ركرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ بڕیاری‌ له‌ سه‌ردراوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌ڵه‌باڵغی‌ له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی‌ شاری‌ به‌غدای‌ پایته‌خت.
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌ڕێز عه‌لی‌ حمێداوی‌ ئاشكرایكرد كه‌ دواكه‌وتنێك هه‌یه‌ له‌ په‌سه‌ندكردنی‌ دیزاینی‌ كۆتایی پڕۆژه‌كان له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی‌ ڕاوێژكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنه‌وه‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ ئیمزا كراوه‌، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ تا ئێستا دیزانی‌ تایبه‌ت به‌ پرده‌كانی‌ په‌سه‌ند نه‌كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ كرداری‌ ده‌ست به‌ كاركردن بكرێت و داوایكرد به‌زووترن كات ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.
لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌رده‌وامه‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ سه‌ردانه‌ مه‌یدانیه‌كان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كان و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕێژه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ كاره‌كان.

 

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
٦/٨/٢٠٢٣