لیژنهی تەندورستی و ژینگەی پەرلەمانی دۆخی تەندروستی و ژینگە لە کەرکوک بهسهردهكاتهوه
ئەمڕۆ دووشەممە، 7/8/2023، لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر ماجید شنگالی و بهیاوهری ههریهك له پەرلەمانتاران دکتۆر میقدام جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەکە و پەرلەمانتار دکتۆر گەیلان قادر و پەرلەمانتار ئەسما عانی و پەرلەمانتار دکتۆر سەنا زەجراوی و پەرلەمانتار دکتۆر ساهیرە جبوری، دۆخی تەندروستی و ژینگەیی پارێزگای کەرکوک بهسهرکردهوه، بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگاری کەرکوک، خاتوو نەجوا کاکەیی و ڕاوێژکاری یاسایی فاروق جبوری.
شاندی پەرلەمان ژمارەیەک نەخۆشخانەی پارێزگاکەو ئەو پڕۆژانەیان پشکنی کە لە ژێر جێبەجێکردندان و پێداچوونەوەیان بە دۆخی خزمەتگوزارییە پزیشکیەکان و پێشکەوتنی کار لە نەخۆشخانەکانی ئازادی فێرکردن و ژنان و منداڵپارێزی کردو لە گەڵ بەڕێوەبەرەکانیان و ژمارەیەک لە کادرو چاودێران کۆبوونەوە بۆ دیاریکردنی ئەو کێشانەی کە کەرتی تەندروستی لە پارێزگاکەدا تووشیان بووە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەری بۆ هاوڵاتیان.
دکتۆر شنگالی و ئەندامانی لیژنەی تەندروستی و ژینگە ستایشی هەوڵەکانی کارمەندانی پزیشکی و پەرستاری لە کەرکوک کردو دەڵێن دۆخی تەندروستی لە کەرکوک لە ڕووی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکیەوە لە زۆربەی بەشە تەندروستیەکانی پارێزگاکانی دیکە باشترە .
سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە لە کاتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی کەرکوک و کۆبوونەوەیەک لە گەڵ بەڕێوەبەرو کادیرانی بەڕێوەبەرایەتیەکە دەربارەی دۆخی ژینگەیی لە پارێزگای کەرکوک ئاگادارکرانەوە، لەوێ بۆیان دەرکەوت کە ئاستی کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتیەکەو بەشەکانی لە ژێر ئاستی ئارەزوودایە، کە لە ئەنجامدا پەرلەمان پێشتر فەرمانێکی پەرلەمانی دەرکرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتی دکتۆر میقدام جومەیلی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکانی سکاڵاو دۆسیەکانی پەیوەست بە کارەکانی وەزارەتی ژینگە لە وڵاتدا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٧ / ٨ / ٢٠٢٣