لیژنه‌ی‌ تەندورستی و ژینگەی پەرلەمان بەشداری لە دانیشتنی دیالۆگدا دەکات بۆ بنیاتنانی توانای میدیا لە سەر کێشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا

سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان دکتۆر ماجید شنگالی و ڕاوێژکاری ژینگەیی لیژنەکە، بەشدارییان کرد لە کۆبوونەوەی دیالۆگ کە ڕۆژی چوارشەممە 2/8/2023 لە دەزگای دەریایی زانست بۆ دیالۆگ بەڕێوەچوو، بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانی کەشوهەواو کاریگەرییەکانی لەسەر سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی دکتۆر ساڵح حه‌سناوی و جێگری سکرتێری تەکنیکی وەزارەتی ژینگە دکتۆر جاسم فه‌لاحی و ژمارەیەک میدیاو پسپۆڕی بواری ژینگە .
دکتۆر شنگالی ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە بابەتێکی سەرەکی لەم سەدەیەدا، چونکە لەم ساڵانەی دواییدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەی گەرما بە شێوەیەکی بێ وێنە بەخۆیه‌وه‌ دیوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانه‌ی‌ دووچاری‌ گۆڕانکاری کەشوهەوا بووه‌، کە تێیدا بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و زریانی خۆڵ و کەمی ئاو و کەمی باران بارین کە وڵاتەکە دەیزانێت باشترین بەڵگەیە بۆ ئەمە .
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە نەبوونی زانیاری ورد لە سەر کێشەکانی کەشوهەوا وا لە میدیاکان دەکات هەندێک جار ڕووداوەکان گەورە بكه‌ن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان توڕە ببن .
ئەم دانیشتنە بەشێکە لە زنجیرەیەک دانیشتن کە لە لایەن پەیمانگای ئه‌لعه‌له‌مه‌ین بۆ خوێندنی دەرچووان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە خوولی ڕاگەیاندن (بنیاتنانی توانستی ڕاگەیاندن لەسەر کەمی ئاو و کێشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق) بەڕێوەدەچێت .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣ / ٨ / ٢٠٢٣