لیژنهی تەندورستی و ژینگەی پەرلەمان گفتوگۆ له سەر پتەوکردنی هاریكاری له نێوان عێراق و بەریتانیا دەکات
لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر ماجید شنگالی سهرۆكی لیژنهو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامه بهڕێزهكان، ڕۆژی چوارشەممە 2/8/2023، لە بارەگای لیژنە لە ئەنجومەنی نوێنەران، میوانداری شاندێکی نووسینگەی شاهانەی بەریتانیا بۆ داهات و باج کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند بابەتێک کرا بۆ باشترکردنی هەماهەنگی و هاوبەشی لە بابەتە ژینگەییە جۆراوجۆرەکاندا، کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، لەوانە سیاسەتەکانی حکومەت و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی نێودەوڵەتی لە بواری ژینگەییدا، بە تایبەتی سەبارەت بە یاسای یاسادانان و چۆنیەتی هەژمارکردنی باجی ژینگەیی و دۆسیەی زیانە ژینگەییەکان و کارکردن لە سەر نوێکردنەوەی ئەو یاسانهی پەیوەندییان بەوەوە هەیە، هاوتا لە گەڵ چەمکەکانی بەردەوامبوونی ژینگەیی و باشترکردن و پەرەپێدانی شارەزایی کرێکاران لە بواری یاسادانانی ژینگەیی لە ڕێی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی نێودەوڵەتی و جیهانیدا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣ / ٨ / ٢٠٢٣