لیژنه‌ی‌ تەندروستی پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری بەشی کەرتی تایبەت لە وەزارەتی تەندروستی دەکات و تاوتوێی‌ چەند دۆسیه‌ك ده‌كات

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر ماجید شەنگالی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، ڕۆژی یەکشەممە 5/3/2023 میوانداری بەڕێوەبەری بەشی کەرتی تایبەت لە وەزارەتی تەندروستی دکتۆر عەباس فەرتۆسی کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی کۆنتڕۆڵەکانی کردنەوەی دامەزراوە تەندروستییە تایبەتەکان بەپێی یاسای 25ی ساڵی 2015 .
له‌ دیداره‌كه‌دا باس لە پێشێلکاری ناوەندە تایبەتمەندەکانی تایبەت بەجوانی و پزیشکی ددان و پێویستی سەپاندنی کۆنتڕۆڵ و لێپرسینەوەی سەرپێچیکاران کرا، و بەڕێوەبەری بەشی کەرتی تایبەت دووپاتیکردەوە کە کۆنتڕۆڵی نوێ هەیە لە وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ناوەندەکان.
دوای تەواوبوونی میواندارییەکە ئەندامانی لیژنەی تەندروستی و ژینگە بەردەوامبوون لە کۆبوونەوەکەیان و چەند خاڵێکی گرنگی پەیوەست بە دامودەزگا تەندروستیەکان و ستافی وەزارەتی تەندروستی خسته‌ڕوو، له‌وانه‌:
1 – سەبارەت بە بابه‌تی‌ خانووبەرە بڕیاردرا لیژنەیەک لە ئەندامان پێکبهێنرێت بەسەرۆکایەتی دکتۆر میقدام جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەو ئەندامێتی هەریەک له‌ پەرلەمانتاران (باسم غەربی و کەریم حوسێن سەرای، موهان سەعدی و دکتۆر ساهیرە جبوری و دکتۆر پانا زجراوی) و ڕاوێژکاری یاسایی لیژنەی تەندروستی و ژینگە پرۆفیسۆر (محەمەد ئەبو تەقی)، بۆ بەدواداچوونی زیادکردنی ناونیشانی خانووبەرە و وەسفی کار لە چوارچێوەی هەموارکردنی یاسای خاوەنکارەکان کە پەیوەندی به‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكیه‌وه‌ هەیەو سبەینێ کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ لیژنەی دارایی بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوە دەکرێت.
2- دیاریکردنی بەرواری میوانداریکردنی بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان و گەشەپێدانی سەرچاوەکان و یاریدەدەرەکانی و بەڕێوەبەری بەشی خوێندن لە بارەگای لیژنە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند خاڵێک لەوانە دۆسیه‌ی‌ خوێندنی باڵا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥ / ٣ / ٢٠٢٣