لیژنهی تەندروستی پەرلەمانی میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی دارایی و یاسایی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر ماجید شنگالی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەشی بەڕێوەبردن و دارایی و یاسایی لە وەزارەتی تەندروستی و شاندەکەی کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی گۆڕینی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی کرا لە هەموو ڕێوشوێنە كارگێڕی و دارایی و یاساییەکان لە وەزارەتی تەندروستیدا.
هەروەها تاوتوێی دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی هەموو بەڕێوەبەرانی بەشە یاساییەکان لە وەزارەت و فەرمانگە تەندروستیەکان لە پارێزگاکان و چارەسەرکردنی بوارەکانی گەندەڵی لە بەشەکانی وەزارەت كراو تیشک خرایهسهر هەندێک لەو بەشانەی کە ڕێژەی گەندەڵییان زۆرە، له گهڵ تاوتوێكردنی دۆسیهی دابینکردنی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی مانگانەی لیژنەکە، بە بەراورد لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ بەشەکان تەرخانکراوە، بە شێوەی دروستی خەرجکردن و بڕی خەرجکراو بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠ / ٩ / ٢٠٢٣