لیژنه‌ی‌ تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی میوانداری به ڕێوەبەرانی تەندروستی سەڵاحەدین دەکات

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر ماجید شنگالی و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی چوارشەممە 14/2/2024 میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەندروستی سەلاحەدین و بەڕێوەبەری گشتی بەشی بەڕێوەبردن و دارایی و یاسایی لە وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی کرد .
لەکاتی میوانداریکردنیدا باس لە کێشەی ستافی تەندروستی سەلاحەدین کرا، کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پەسەند نەکراوەو ڕێککەوتنێکی كارگێڕی‌ و یاسایی لەسەر کرا، بۆ کۆتایی هێنان بەو ئازارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ئەم بەشە .
لە هەمان چوارچێوەدا، لیژنەکە میوانداری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی نەینەوای کرد لەگەڵ ستافی بەشەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پارەیەی بۆ تەندروستی نەینەوا پاشەکەوتکراوە، هەروەها چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو قەرزانەی کە لەلایەن کارمەندانی تەندروستی نەینەواوە دەدرێن کە نەگەیشتوون بە وەزارەتی دارایی .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٥ / ٢ / ٢٠٢٤