لیژنهی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بەشداری لە وۆرکشۆپێکدا دەکات لە سەر یەکخستنی بەڕێوەبردنی ژینگە لە یاسادانان و پلاندانان و پرۆسەی کۆنترۆڵکردندا
لە چوارچێوەی پڕۆژەی سیستەمی زانیاری ژینگەیی لە عێراق، کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە جێبەجێ دەکرێت، لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر ماجید شنگالی و به یاوهری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ژینگە، بەشداریکرد لە وۆرکشۆپێکدا بۆ باشترکردنی تواناکان کە بەڕێوەبردنی ژینگەیی تێکەڵ بە پرۆسەکانی یاسادانان و پلاندانان و کۆنترۆڵ دەکات لە بەیروت له ماوەی ڕۆژانی 11-13-2023 دا.
لە سەرەتای وتارەکەیدا، دکتۆر شنگالی گرنگی ئەم وۆرکشۆپەی ڕوونکردەوە لە باشترکردنی تواناو زانیاری لە بواری بەڕێوەبردنی ژینگەدا، هەروەها لە گرتنەخۆی لایەنەکانی ژینگەیی و کەشوهەوا لە پڕۆژەی یاسای پێشنیارکراو و پرۆسەکانی چاودێریکردن، جگە لە چالاککردنی میکانیزمەکانی هاریکاری لە نێوان دەسەڵاتدارانی جێبەجێکارو دەسەڵاتدارانی یاسادانان و لە هەمان کاتدا بەهێزکردنی ڕۆڵی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ژینگە لەسەر ئاستی نیشتمانی.
لە لایەکی دیکەوە، بهشداربووان جەختیان کردەوە لە سەر گرنگی بەرپرسیارێتی کەرتە جیاوازەکان لە کاریگەرییە ژینگەییەکانداو پێویستی دڵنیاكردنهوه لەوەی کە تێچووی پیسبوونی ژینگەیی لە بەرچاو دەگیرێت لە کاتی بڕیاردانی ئابوریدا، ههروهها جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە کێشەی ڕاستەقینە پابەندنەبوونه بە یاسا و ڕێنماییەکان، بەهۆی زۆرێک لە فاکتەرە کولتووری و کۆمەڵایەتی و ئابورییەکان و نەبوونی هۆشیاری (لە سەر ئاستی فەرمی و گشتی) و خراپی جێبەجێکردن.
وۆرکشۆپە سێ ڕۆژییەکە باس لە چەندین بابەتی جیاواز دەکات، وەک چەمکە ژینگەییەکان، ڕێککەوتنی فرە لایەنەی کەشوهەوا، بەڕێوەبردنی ژینگەیی و پەرەپێدانی بەردەوام، یاساکان، یاسادانان و میکانیزمەکانی کۆنترۆڵی ژینگەیی لە عێراق، جگە لە سیستەمی زانیاری ژینگەیی، زانست و سیاسەتەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢ / ٩ / ٢٠٢٣