لیژنه‌ی‌ تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ بەرەوپێشچوونی لێکۆڵینەوەکان لە سەر مردنی پزیشکێکی نیشتەجێی لە پارێزگای مەیسان دەکات

لە سەر ڕاسپارده‌ی‌ سەرۆکایەتی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانەوە، پەرلەمانتار دکتۆر عەلا ڕیکابی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە، ڕۆژی چوارشەممە ۹ی ئاب سەردانی وەزارەتی تەندروستی پارێزگای میسانی کرد، بۆ پێداچوونەوە بە پێشکەوتنی لێکۆڵینەوەی دادوەری سەبارەت بە کەیسی مردنی دکتۆر حەمزە کەریم خودا بەزەیی پێدا بێتەوە، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری تەندروستی دکتۆر ساڵح حەسناوی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی مەیسان دکتۆر عه‌لی ته‌ها و سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی مەیسان.
کۆبوونەوەکە لە گەڵ سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەو دادوەری لێکۆڵینەوە بەڕێوەچوو، بۆ پێداچوونەوە بە ئەنجامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەکەو ڕاپۆرتی سەرەتایی پزیشکی دادوەری، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر پێویستی بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوەکە بە هەموو جدیییەک و گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا .
هەروەها سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاری حەکیم کرا لە شاری عەمارەی ناوەندی پارێزگای مەیسان کراو هەموو بەشەکانی نەخۆشخانەکەی پشکنی بۆ ئامادەکاری کردنەوەی .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠ / ٨ / ٢٠٢٣