لیژنه‌ی‌ تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان هێرشەکەی سەر کارمەندانی پزیشکی نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیب لە بەغدا ڕیسوا دەکات

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە توندترین شێوە هێرشەکەی سەر کارمەندانی نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیب لە بەغدا ڕیسوا دەکات لەلایەن ئەفسەرێکی باڵای وەزارەتی بەرگری و پاسه‌وانه‌كانیه‌وه‌.
لیژنە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم جۆرە دۆخە پێشێلکارییەکی قبوڵنەکراوە بۆ شکۆی دەوڵەت و پێشێلکردنی ئاشکرای ستافەکەیە، کە کارە مرۆییەکانیان جێبەجێ دەکەن .
لیژنەکە داوا لە وەزارەتی بەرگری دەکات هەنگاوی بەپەلە بنێت دژی ئەفسەرە هێرشبەرەکە، لە هەمان کاتدا لیژنە پشتڕاستی دەکاتەوە کە پشتیوانی لە هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی دەکات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دژ بە دەستدرێژیکاران و لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە هەماهەنگی لە گەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەو دەستبەجێ دەستپێدەکات لەسەر بابەتەکەو ڕێگری لەو کردارە نا ئاساییانە دەکات.

 

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان
٤ / ٨ / ٢٠٢٣