لیژنه‌ی‌ تەندروستی وژینگەو شاندێکی پەرلەمانی ڕەوشی تەندروستی پارێزگای نەینەوا به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌

شاندێکی پەرلەمان كه‌ پێکهاتبوون لە سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان دکتۆر ماجید شنگالی و بەڕێز مه‌نسور مەریعد ئەندامی لیژنەی وزەو کارەبای پەرلەمان و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز سەفوان جه‌رجه‌ری‌، سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ تەندروستی پارێزگاکە .
شاندەکەی پەرلەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی نەینەواو جێگری دکتۆر مەنسور مەعروف کۆبوونەوەو لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کارگێڕی دکتۆر ئەحمەد دۆبه‌ردانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی بەشەکانی پارێزگاکە گفتوگۆیان کرد .
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی بەدواداچوون بۆ دواکەوتنی پڕۆژەکان و خێراکردنی تەواوکردنیان، بۆ باشترکردنی دۆخی‌ تەندروستی لە پارێزگاکەداو جەختی لە گرنگی دابەشکردنی دادپەروەرانەی کادیرە پزیشکیەکان کرده‌وه‌ لەنێو دامەزراوە تەندروستییەکاندا، بە ڕەچاوکردنی گرنگی دابینکردنی نەخۆشخانەی ناوچەکان بە پزیشکە تایبەتەکانه‌وه‌و دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێویست بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی تەوژمی نەخۆشخانەکانی ناوەندی پارێزگاکە، هەروەها جەختی لە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی گرێبەستەکانی پڕۆژەی چارەسەری نشتیمانی دیاڵیز کردەوە، بۆ دڵنیابوون لە مافی نەخۆشەکان و بەدەستهێنانی باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی لە بواری شوشتنی گورچیلەدا .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٩ / ٦ / ٢٠٢٣