لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له‌كاتی داڕشتنی یاسای پاراستنی ئازادی ئاینیی.
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی مافی مرۆڤ كرده‌وه و كۆتاییهێنان به‌دیارده‌ی جیاكاری ئایینی به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه له‌كاتی داڕشتنی یاسای پاراستنی ئازادی ئایینی‌دا و ، چه‌سپاندنی بنه‌مای ئاشتی پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی مافه‌كانی پێكهاته‌كان به‌وپێیه‌ی ده‌ستووری عێراق وێنای كردووه .
شاندی لیژنه‌كه‌ش رونیكرده‌وه كه‌پێكهاتبوون له‌هه‌ریه‌كه له‌په‌رله‌مانتاران موحان ئه‌لساعدی و توعمه عه‌بدوڵا لهێبی و سه‌میعه ئه‌لغه‌لاب و شه‌ریف سلێمان به‌شداربوون له‌گه‌ڵ شاندێك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی له ۆركشۆپێك كه په‌یمانگای راهێنانی په‌رله‌مان له‌به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان سازیكرد به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی سه‌لام ئه‌لرافیده‌ین و مێزگردی ئازادییه ئایینیه‌كان له‌عێراق و، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وله‌ژێر ناونیشانی ( چه‌مكی ئازادی ئایینی و میكانیزمه‌كانی پاراستنی و پته‌وكردنی به‌پێی ده‌ستووری عێراق )،
ۆركشۆپه‌كه به‌ڕێوه‌چوو له‌پێناو چه‌سپاندنی چه‌مكه‌كانی ئازادی مرۆڤ له‌پێناو داڕشتنی یاسای پاراستنی ئازادییه ئایینیه‌كان له‌عێراقدا و ، جه‌ختیش كرایه‌وه له‌سه‌ر بایه‌خدان به‌چاره‌سه‌ركردنی بۆشایی یاسایی و داڕشتنی یاسای پاراستنی تاك له به‌جێهێنانی رێوڕه‌سمی ئایینی و رێزگرتن له‌بیرو باوه‌ڕی پێكهاته‌كان به‌ته‌واوی ئازادییه‌وه به‌پێی مادده‌ی 18 جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ ، وێڕای مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق كه‌جه‌خت ده‌كاته‌وه‌له‌سه‌رپاراستنی ماف و ئازادییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی سنووری ناسنامه‌ی ئیسلامدا .
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2023/8/23