لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان میوانداری شاندێك له‌فه‌رمانبه‌رانی ئه‌میندارێتی گشتی مه‌زاره شیعییه‌كان ده‌كات .
شێخ محه‌مه‌د سه‌یهود جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێشوازیكرد شاندێك له‌فه‌رمانبه‌رانی ئه‌میندارێتی گشتی مه‌زاره شیعییه‌كان له‌دیوانی وه‌قفی شیعی.
لای خۆیانه‌وه فه‌رمانبه‌رانی مه‌زاره‌كان سكاڵای خۆیان پێشكه‌ش به‌لیژنه‌كه كرد كه‌داوایان كردبوو فه‌رمانبه‌رێتیان بكرێت به‌میلاكی هه‌میشه‌یی‌به‌پێی بڕیاری ژماره (315 ) ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و راژه و بڕوانامه‌ی خوێندنیان بۆ هه‌ژماربكرێت چونكه وه‌ك هاوتاكانیان له‌وه‌زاره‌ته‌كانی تر جێگیر نه‌كراوون و داواش له‌لیژنه‌كه ده‌كه‌ن به‌هانایانه‌وه بچن و ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و كێشه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی وه‌قفی شیعی چاره‌سه‌ربكه‌نز
لای خۆیه‌وه شێخ محه‌مه‌د سه‌یهود كێشه‌كان و تاوتوێكردنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی وه‌قفه‌كه خسته ئه‌ستۆی خۆی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌كاتێكی نزیكدا
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2023/8/14