لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی‌ په‌رله‌مان میوانداری‌ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ وه‌قفی‌ سوننی‌ ده‌كات

لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی‌ په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ و ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ میوانداری‌ دكتۆر مه‌شعان خه‌زره‌جی‌ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ وه‌قفی‌ سوننیان كرد.
له‌میانی‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ هه‌ندێ بابه‌تی‌ تایبه‌ت به‌كاری‌ دیوانی‌ وه‌قفی‌ سوننی‌ كرا له‌قۆناغی‌ ئایینده‌دا و ، وێڕای‌ ئاڕاسته‌كردنی‌ هه‌ندێك پرسیار و پرسین له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌ بۆ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ وه‌قفی‌ سوننی‌.
لای‌ خۆیه‌وه‌ دكتۆر مه‌شعان خه‌زره‌جی‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ وه‌قفی‌ سوننی‌ به‌ده‌ست میراتێكی‌ قورس و كێشه‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ ده‌ناڵێنێت پێویستی‌ به‌هه‌وڵی‌ هاوبه‌ش هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌ ئاماده‌یی‌ ته‌واوی‌ هه‌یه‌ بۆهاوكاری‌ لیژنه‌كه‌ له‌هه‌موو دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و باشترین چاره‌سه‌ری‌ بۆ بدۆزنه‌وه‌.
پاشان هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و دۆسییانه‌ له‌په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی‌ و ئه‌ندامێتی‌ شێخ محه‌ممه‌د سه‌عدون ئه‌لسه‌یهود و په‌رله‌مانتاران غه‌ریب ئه‌حمه‌د مسته‌فا و مه‌ها جه‌نابی‌ و سه‌میعه‌ غه‌للاب و یاسین عیساوی‌ و ، كاری‌ لیژنه‌كه‌ش رۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 20/8/2023 ده‌ستپێده‌كات و كاره‌كانی‌ له‌ماوه‌ی‌ 30 رۆژدا ته‌واو ده‌كات .

 

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
16/8/2023