لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌وكاره له‌ڕێ لاده‌رانه ده‌كات كه یه‌كێك له‌هاوره‌گه‌زبازه‌كان له‌شانشینی سوید ئه‌نجامیدا
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان , ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21/7/2023 , زۆربه‌توندی ره‌تیكرده‌وه‌و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌وتاوانه‌ی كرد كه‌یه‌كێك له‌چه‌واشه‌كاره‌كانی شانشینی سوید و بۆجاری دووه‌م قورئانی پیرۆز‌و ئاڵای عێراقی سوتاند و سوكایه‌تی به‌زانا ئایینیه‌كانمان كرد له‌به‌رچاو و پاراستنی پۆلیسی سویددا .
ئه‌م كاره قێزه‌ونانه نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی گاڵته‌و سوكایه‌تیكردنه به‌بیرو باوه‌ڕی دووملیار موسڵمان ، بۆیه لیژنه‌كه به‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانیه‌وه داواده‌كات زۆر به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه دژبه‌م كاره قێزه‌ونه بوه‌ستنه‌وه كه به‌ڵگه‌یه بۆ لادان له ره‌وشت و نه‌بونی هزرو دژایه‌تی ئیسلام و موسڵمانان و ته‌حه‌دایه‌كی روون و ئاشكرایه له‌ڕێی ئه‌و بوێرییه‌یه‌وه بتوانێت كتێبی قورئانی پیرۆزبسوتێنێت و ، دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وانه كه خوێنی له‌دڵی موسڵمانان چۆڕاند و هه‌ستیانی به‌رامبه‌ر ئایینه پیرۆزه‌كه‌یانی برینداركرد به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سروشتی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌كانی نێوان سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان و شانشنینی سوید به‌تایبه‌تی ده‌بێت وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (سته‌ممان لێنه‌كردون به‌ڵام خۆیان سته‌م له‌خۆیان ده‌كه‌ن)
لیژنه‌كه‌ش پشتیوانی ته‌واو له‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كات كه‌باڵیۆزی سوید له‌عێراق ده‌رده‌كات و كشاندنه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕێنەری كاره‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێشێلكاری وڵاته‌كه‌یانه بۆ هه‌موو عورفی دیبلۆماسی و په‌یماننامه نێوده‌وڵتییه‌كان .
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێه‌كان له‌كاتێكدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه ده‌كات داوا له‌كۆمكاری عه‌ره‌بی و رێكخراوی كاری ئیسلامی ده‌كات دانیشتنێكی به‌په‌له رێكبخه‌ن بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی روون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره نابه‌جێیانه و دا‌واشیان لێده‌كات هه‌موو په‌یوه‌ندییه سیاسی و بازرگانیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ببچڕن و بایكۆتی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی سوید بكه‌ن.
به‌م پێیه لیژنه‌كه داوا له‌هه‌موو زانایانی ئاینی به‌مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانیه‌وه ده‌كات ( حه‌وزه‌ی عیلمی له‌نه‌جه‌فی پیرۆز و گه‌وره‌زانایانی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف و زانكۆی زه‌یتونه و سه‌رجه‌م ئه‌لقه‌كانی زانایانی تر ده‌كات سكاڵای یاسایی له دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی بجوڵێنن و سكاڵاكه‌ش ببه‌نه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه‌بكه‌ن كه به‌م كارانە هه‌ڵده‌ستن و ده‌یانه‌وێت دوبه‌ره‌كایه‌تی و رق وكینه له‌نێووڵاتانی جیهان بڵاوبكه‌نه‌وه و له‌ڕێی سوتاندنی كتێبه ئاسمانیه‌كانه‌وه و ، ئه‌م شێوه تاوانانه‌ش هه‌ره‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاشتی و ئاشتی پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی جیهان.
له‌كۆتاییدا له یه‌زدانی مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه توڕه‌یی خۆی و تواناكانی پیشانی هه‌موو ئه‌وكه‌سانه بدات كه‌له‌رێ لایانداوه و به‌م كاره ناشرینانه هه‌ڵده‌ستن و ، هه‌رخۆی به‌توانایه‌و له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نزاكانماندا به‌ده‌نگمانه‌وه دێت.
3ی موحه‌ره‌می 1445 ی كۆچی
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22 ی ته‌مموزی 2023