لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان سه‌ركۆنه‌ی روخاندنی مناره‌ی مزگه‌وتی سه‌راجی له‌پارێزگای به‌سره ده‌كات
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان زۆر به‌توندی ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ست له‌هه‌ر بینایه‌كی كلتوری و شوێنه‌واری بدرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی روی عێراقه و مێژووی شارستانیه‌تی .
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، لیژنه رونیكرده‌وه : ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له قه‌زای ئه‌بوخه‌سیبی پارێزگای به‌سه‌ره رویدا سه‌باره‌ت به مناره‌ی مزگه‌وتی ئه‌لسه‌راجی كارێكی تاكه‌كه‌سی ونابه‌رپرسانه‌یه و، لیژنه‌كه‌ش ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی مناره‌ی مزگه‌وته‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی جوگرافی ئاماده‌كراو بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه ، پاش په‌یوه‌ندیكردنی لیژنه‌كه به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌ركه‌وت دیوانی وه‌قفی سونی و لایه‌نی حكومه‌ت له‌پارێزگاكه رێككه‌وتوون له‌سه‌رپارچه‌پارچه‌كردن و لێكهه‌ڵوه‌شاندنی مناره‌ی مزگه‌وته‌كه به‌سه‌لامه‌تی چونكه ده‌كه‌وێته پانتایی شه‌قامه‌كه ورێگری له‌هاتوچۆ ده‌كات و پاش ته‌واوبونی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناكردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و ئاسایی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان داوا له‌سه‌رجه‌م دیوانه‌كانی ئه‌وقاف ( شیعی و سوننی و مه‌سیحی و ئێزیدی و سابیئی مه‌ندائی ) ده‌كات زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه‌دا بكه‌ن و، چونكه مزگه‌وت و كڵێسا‌و هه‌موو شوێنه‌كانی تری خواپه‌رستی و به‌تایبه‌تی شوێنه‌واره دێرینه‌كان هێڵی سوره و نابێت ببه‌زێنرێت به‌وپێیه‌ی كاری په‌رستن و رۆحی رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مانی تیا ئه‌نجام ده‌درێت و وێنه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی مێژوی وڵاته مه‌زنه‌كه‌مانه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14ی ته‌مموزی 2023