لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی‌ په‌رله‌مان میوانداری‌ كادیره‌ پێشكه‌وتوه‌كانی‌ دیوانی‌ وه‌قفی‌ سونی‌ ده‌كات

لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی‌ په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار حسێن ئه‌لیه‌ساری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌و ئاماده‌بونی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران( غه‌ریب ئه‌حمه‌د مسته‌فا، جواد كه‌زوم، سوهه‌یله‌ ئه‌لسوڵتانی‌، مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی‌، سه‌میعه‌ غه‌للاب، چرۆ حه‌مه‌ شه‌ریف،مه‌ها ئه‌لجه‌نابی‌، مه‌حاسن ئه‌لدلێمی‌) یه‌ك شه‌ممه‌، میوانداری‌ كادیره‌ پێشكه‌وتوه‌كانی‌ دیوانی‌ وه‌قفی‌ سونی‌ كرد.
له‌میانی‌ دیدارێكدا، تاوتوێی‌ گرێبه‌ستی‌ پاسه‌وانه‌كان و موچه‌و كرێی رۆژانه‌یان كرا به‌پێی‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی‌ له‌سه‌ری‌ رێككه‌وتن و پرسیاركردنیان ده‌رباره‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ ته‌رخانكراوه‌كان بۆ ئه‌م به‌شه‌ و ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مێنیچته‌وه‌له‌ كرێی‌ رۆژانه‌ی‌ پاسه‌وانه‌كان، چونكه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ بڕینی‌ موچه‌ی‌ پاسه‌وانه‌كان بۆ ماوه‌ی‌ سێ ساڵ.
لای‌ خۆیه‌وه‌، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ رایگه‌یاند، موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران هێڵی‌ سوره‌و نابێت ئه‌و پارانه‌ بگوێزرێته‌وه‌ بۆ به‌شێكی‌ تر چونكه‌ به‌شه‌كان جێگیركراوه‌ له‌ بودجه‌دا، داواش ده‌كات نوسراوێك بۆ لیژنه‌كه‌مان بنێردرێت سه‌باره‌ت به‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی‌ كه‌ بۆ به‌شه‌كانی‌ تر گواستراوه‌ته‌وه‌ تا بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێكبۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌.
په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌و پێوه‌رانه‌ی‌ دیوانی‌ وه‌قفی‌ سوننی‌ پشتی‌ پێبه‌ستووه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ به‌كاربردن بۆ میلاك له‌ماوه‌ی‌ ساڵێك، له‌ كاتێكدا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌و گرێبه‌ستانه‌ له‌ ساڵی‌ 2018ه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ به‌كاربردنن و نه‌گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر میلاك.

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
4 ی‌ ئابی‌ 2024