لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی‌ په‌رله‌مان چاویان ده‌كه‌وێت به‌ حاجیانی‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ ( ئه‌نبار و بابل ) له‌ مه‌ككه‌ی‌ پیرۆز

له‌ میانی‌ سه‌ردانی‌ مه‌یدانی رۆژانه‌یان، شاندی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و خێڵه‌كان چاویان كه‌وت به‌ حاجیانی‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ ئه‌نبار و بابل كه‌ له‌رێی‌ وشكانی‌ سنوری‌ ده‌روازه‌ی‌ عه‌رعه‌ره‌وه‌ هاتبوون .

له‌میانی‌ دیدارێكدا گوێبیستی‌ كێشه‌و رای‌ حاجییه‌كان بوون ده‌رباره‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌ج و عه‌مره‌ له‌ ( شوێنی‌ مانه‌وه‌و خواردن، گواستنه‌وه‌یان له‌ شوێنی‌ مانه‌وه‌یان بۆ حه‌ره‌می‌ مه‌ككه‌و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌و، خزمه‌تگوزارییه‌ پزیشكییه‌كانی‌ پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن)، وێڕای‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌ له‌ به‌جێهێنانی‌ رێوڕه‌سمی‌ په‌رستنه‌كانیان.

سه‌رجه‌م حاجییان ستایشی‌ رۆڵی‌ كادیره‌كانی‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراقیان كرد و ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ هاوكاری‌ بێدابڕان له‌گه‌ڵیاندا به‌رزنرخاند .

پاشان خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ وڵاتی‌ میوانداریان له‌ ناوچه‌ی‌ (عه‌جره‌م) ی‌ سنووریی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ئاستی‌ داواكراودا نه‌بووه‌، به‌هۆی‌ زۆری ژماره‌ی‌ حاجیان و كه‌می‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌رده‌ست، چونكه‌ گه‌شتی‌ حاجییان له‌ڕێی‌ وشكانییه‌وه‌ دوو رۆژی‌ خایاندووه‌و ناچاربوون له‌و ناوچه‌یه‌دا بمێننه‌وه‌ كه‌ بۆیان ته‌رخانكراوه‌.

لای‌ خۆیانه‌وه‌ شانده‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ جه‌ختیانكرد كه‌ به‌دواداچوون بكه‌ن، بۆ هه‌موو ئه‌و تێبینی‌ و راكانیان كه‌ پێشكه‌شیان كردووه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ میلاكاتی‌ ده‌سته‌ی‌ باڵا و دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاوو به‌په‌له‌ بۆیان.

 

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

16ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2024