لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی‌ په‌رله‌مان كارنامه‌ی‌ ئایینده‌ی‌ لیژنه‌كه‌ تاوتوێده‌كات

لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی‌ په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر مه‌حمود مه‌شهه‌دانی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ لیژنه‌كه‌ ( محه‌مه‌د سه‌عدون سه‌یهود جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ و غه‌ریب ئه‌حمه‌د مسته‌فا جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆك و په‌رله‌مانتاران توعمه‌ له‌هێبی و نیهال شه‌ممه‌ری‌ و جواد كه‌زوم و سه‌ردی‌ عامری‌ و یاسین عیساوی‌ و مه‌ها جه‌نابی‌ و عه‌دنان جحێش موحان ساعدی‌ و عه‌لی‌ موسه‌وی‌ و ته‌قی‌ وائلی و حه‌یده‌ر متێری‌ و یاسر جحێشی‌ و شه‌ریف سلێمان و نه‌دا حه‌سه‌ن ) كۆبۆوه‌ بۆ تاوتوێكردنی‌ كارنامه‌ی‌ لیژنه‌كه‌ .
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كارنامه‌ی‌ ئایینده‌ی‌ لیژنه‌كه‌یان تاوتوێكرد كه‌ دۆسییه‌ی‌ وه‌قفی‌ سوننی‌ و هه‌ردوو یاسای‌ ( پشووه‌ فه‌رمییه‌كان و یه‌كێتی‌ قورئان خوێنانی‌ پیرۆزی‌ ) له‌خۆگرتووه‌ ، وێڕای‌ دیاریكردنی‌ واده‌ی‌ میوانداری‌ سه‌رۆكی‌ دیوانه‌كانی‌ وه‌قفی‌ شیعی و ئه‌وقافه‌كانی‌ مه‌سیحیی‌ و سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌ج و عه‌مره‌ و به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ كاروباری‌ خێڵه‌كان له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ و ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ و هه‌روه‌ها دیاریكردنی‌ واده‌یه‌ك بۆ به‌ستنی‌ كۆڕبه‌ندێك له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بوونی‌ شێخی‌ خێڵه‌كان له‌ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنی‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هۆز و خێڵه‌كان تابخرێته‌ به‌رده‌م لیژنه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ ئه‌نجومه‌ن بكرێت بۆ ده‌ركردنی‌ یاساكه‌ .
لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ جه‌ختیكرد له‌سه‌ر گرنگی‌ چالاككردنی‌ رۆڵی‌ لیژنه‌كه‌ له‌قۆناغی‌ داهاتوودا و ئاماژه‌شیدا به‌ به‌پێویستی‌ درێژه‌دان به‌كاره‌كانی‌ له‌ڕێی‌ میوانداری‌ و سه‌ردانیكردنه‌كه‌ لیژنه‌كه‌ جێبه‌جێی‌ ده‌كات و داڕشتنی‌ ئه‌ویاسایانه‌ی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانێتی‌ .
لای‌ خۆیانه‌وه‌ په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ لیژنه‌كه‌ ئاماده‌یی‌ ته‌واوی‌ خۆیان ده‌ربڕی‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ پلانی‌ كاری‌ لیژنه‌كه‌ و ، هاوكات رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی‌ ناوی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كه‌ی‌ كه‌راسپێردراوه‌ به‌به‌دواداچوون بۆ كاری‌ دیوانی‌ وه‌قفی‌ سوننی‌ و به‌مه‌به‌ستی‌ یارمه‌تیدانیان له‌كاری‌ دیوانه‌كه‌ و ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و به‌شداربن له‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كاره‌كانی‌ و تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی‌ روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌ .
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
11/9/2023