لیژنه‌ی‌ ئافره‌تی‌ په‌رله‌مان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کارنامەی خۆی

ئەمڕۆ سێشەممە، 15/8/2023، لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دونیا عەبدولجەبار شمەری، سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه‌، کۆبوونەوەی خولی خۆی ئەنجامدا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بڕگەکانی کارنامەکەی لە بارەگای خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەران.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بڕگەکانی کارنامەی لیژنەکە کرا، کە گرنگترینیان سەردانی مەیدانی و ڕۆڵی سەرپەرشتیکردنە لە ڕێگەی پێکهێنانی تیمێک لە نوێنەرانی ژنان بۆ سەردانیکردنی ژمارەیەک لە پارێزگاکانی وڵات و بەرەوپێشچوونی کارکردن لە پەناگەکان و هەتیوان و بەساڵاچووان کە لە دڵی کارەکانی لیژنەی ژناندایەو بۆ زانینی کێشەکانی ئەو شوێنانەو ئەگەری چارەسەرکردنیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتداراندا.
لە کۆتاییدا، بەشداربووان ڕازیبوون بە کارکردن و ئەنجامدانی گەشتی ناوچەیی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٥ / ٨ / ٢٠٢٣