لیژنهی ئاسایشی پەرلەمان میوانداری دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەی یاسای هەواڵگری
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی سەرۆکی لیژنە، ڕۆژی دووشەممە، میوانداری کادری پێشکەوتووی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی کرد، بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەی یاسای هەواڵگری.
لە میانەی میواندارییەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، بڕگەکانی پڕۆژەی یاساکە بە تەواوی گفتوگۆیان لەسەر کراو تێبینی و بۆچوونی کادری پێشکەوتووی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بیسترا.
لیژنەکە پشتڕاستی کردەوە کە کۆبوونەوەیەک لەژێر سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەو لیژنە لاوەکییەی کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییهوه پێکهێنراوە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی سەرۆکی لیژنەکە، له ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 14/9/2023 ئەنجام دەدرێت، لە هۆڵی دەستووری ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەنجومەنی باڵای دادوەری و نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و جێگری وەزیری هەواڵگری نیشتمانی و ستافی پێشکەوتووی خزمەتگوزاری، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەی یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١١